Skip to the content

وەزیری کاروباری پێشمەرگە لەگەڵ بەرپرسی هاریکاريی ئاسایش لە کونسولخانەی ئەمه‌ریکا کۆبووه‌وه‌

ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ ٧ـی ئایاری ٢٠٢٥، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە، به‌ ئاماده‌بوونى عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکان و ئەفسەرانی پلەباڵای وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە مێجەر تۆم ستاوفەر، بەرپرسی نووسينگه‌ى هاریکاريی ئاسایش لە کونسولخانەی ئەمه‌ریکا لە هەرێمی کوردستان کرد و سەبارەت بە چەند پرسێکی پڕبایەخ و گرنگی وەزارەت و بەهێزترکردنی ژێرخانی سەربازيی هێزی پێشمەرگەی کوردستان گفتوگۆیان کرد.
شۆڕش ئيسماعيل ڕایگەیاند: وەزارەتی پێشمەرگە لە قۆناغێکی بەهێز و بەرەوپێشچووندایە، هەمووان وەک تیمێكی پێکەوەیی کار بۆ سەرخستنی چاکسازی له‌ وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ين، بە هاوکاريی هاوپەیمانان، بە تایبەت ئەمه‌ریکا.
مێجەر تۆم، پاڵپشتيی هێزەکانی ئەمه‌ریکای بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپات کردەوە و ڕایگەیاند: بەردەوام دەبین لە پشتیوانيی چاکسازی و هاوکارتان دەبین بۆ گەیشتن بە ئەنجامی گرنگ، کە بتوانرێت هێزی پێشمەرگە بەهێزتر و دامەزراوەیيتر بکات.