Skip to the content

پرۆژەی ستراتیجی نیشتەجێبوونی سەربازی تاووتوێ کرا

ڕۆژی یەکشەممە ۲٥ی ئایاری ۲٠۲٥، بە سەرپەرشتیی نەبەز سەلاح سدیق، بەڕێوەبەری چاکسازی و بە ئامادەبوونی عەلی محەمەد ساڵح، سەرۆکی بەشی تەلارسازی لە زانکۆی کوردستان ــ هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی نیشتەجێبوونی سەربازیی وەزارەت و تیمی پرۆژەی ستراتیجیی نیشتەجێبوون و کۆڵۆنێڵ لیندا، ڕاوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا لە وەزارەتی پێشمەرگە، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش، لەبارەی پرۆژەی ستراتیجی نیشتەجێبوونی سەربازی بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، تیمی پرۆژەی نیشتەجێبوونی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە پوختەیەکیان لەبارەی ستانداردە بەکارهاتووەکان لەڕووی تەلارسازی و بیناسازییەوە، لە سەرجەم ئەو بینایانەی دروست دەکرێن بۆ یەکە سەربازی و ئیدارییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشکەش بە ئامادەبووان کرد، دواتر عەلی محەمەد ئامادەییی زانکۆی کوردستانی نیشان دا، بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری و پاڵپشتیی پرۆژەکە، بە تایبەت لە بواری کارکردن لەسەر ستانداردە جیهانییەکان لەو بینایانەی بۆ یەکە سەربازی و ئیدارییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دروست دەکرێن، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی بیناسازیی سەربازی.