Skip to the content

پشکنینی تاقیکاری بۆ بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی ئەنجام درا

پشکنینەکە لەلایەن لیژنەیەکەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، بە سەرپەرشتی لیوا عبدالعزیز حمید، بەڕێوەبەری پشکنینی گشتی، ئەندامیەتی عەمید روکن فەرهاد ڕەسوڵ، جێگری پشکنینی گشتی و ژمارەیەک ئەفسەری پشکنەر، لە چەند بەشێکی جیاواز ئەنجام درا.
لیژنەکە پێشتر پشکنینی فێرکاری بۆ بنکەکە ئەنجام دابوو، تیایدا چەند ڕێکار و ڕێنماییەکیان پێدا بوون؛ ئەم پشکنینەش وەک هەڵسەنگاندنێکە بۆ شێوازی بەڕێوەبردنی کاروبارەکان و دیاریکردنی ئاستی جێبەجێکردنی ڕێکار و ڕێنماییەکان لە سەرجەم بەشەکانی بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی.
پڕۆسەی پشکنینی فێرکاری و پشکنینی تاقیکاری و پشکنینی لەناکاو، بەردەوام دەبێت و سەرجەم یەکە و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەگرێتەوە.