Skip to the content

پشکنینی تاقیکاری بۆ بنکەی مەشقی پیادەی کەرکووک ئەنجام درا

ڕۆژى دووشه‌ممه‌ ٥ی ئایاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتيی پشکنینی گشتی (المفتشية العامة)ی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، پشکنینی تاقیکاری بۆ بنکەی مەشقی پیادەی کەرکووک ئەنجام دا.
پشکنینەکە لەلایەن لیژنەیەکەوە لە بەڕێوەبەرایەتيی پشکنینی گشتيی وەزارەتی پێشمەرگە، بە سەرپەرشتيی عه‌بدولعه‌زيز حه‌مید سه‌عید، بەڕێوەبەری پشکنینی گشتی و ئەنداميه‌تيی فەرهاد ڕەسوڵ، جێگری پشکنینی گشتی و ژمارەیەک ئەفسەری پشکنەر، لە چەند بەشێکی جیاواز ئەنجام درا، ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشتر لیژنەکە پشکنینی فێرکاری بۆ بنکەکە ئەنجام دابوو، تیایدا چەند ڕێکار و ڕێنماییەکیان پێدابوون، ئەم پشکنینەش وەک هەڵسەنگاندنێکە بۆ شێوازی بەڕێوەبردنی کاروبارەکان و دیاریکردنی ئاستی جێبەجێکردنی ڕێکار و ڕێنماییەکان، لە تەواوی بەشەکانی بنکەی مەشقی پیادەی کەرکووک.
شایانی باسە پرۆسەی پشکنینی فێرکاری، پشکنینی تاقیکاری و لەناکاو، بەردەوام دەبن و سەرجەم یەکە و دامەزراوەکانی وەزارەت دەگرێتەوە.