ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی ئەڵمانیا کرد

ڕۆژی چوارشەممە ٧ی ئایاری ٢٠٢٥، بەشدار ئیسماعیل، ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ ئەنتۆنیۆ، ئەفسەری هەماهەنگیی سوپای ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا کۆڵۆنێڵ ئەنتۆنیۆ کۆتایی ئەرکەکەی ڕاگەیاند و کۆڵۆنێڵ (سەبەستیان)ی وەک جێگرەوەی خۆی ناساند، لای خۆیەوە لیوا بەشدار ئیسماعیل سوپاسی کۆڵۆنێڵ ئەنتۆنیۆی کرد لەپای ئەو خزمەتەی کە لە ماوەی ئەرکەکەیدا پێشکەشی هێزەکانی پێشمەرگەی کردووە، هەروەها بەخێرهاتنی کۆڵۆنێڵ سەبەستیانی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا، لەپێناو خزمەتکردن و بەرەوپێشبردنی زیاتری هێزەکانی پێشمەرگە.