سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی دیبلۆماسی و سەربازيی وڵاتی نەرویج کرد
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە شاندێکی دیبلۆماسی و سەربازيی وڵاتی نەرویج كرد، کە پێکهاتبوو لە ئەلیکساندەر لیرفال، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی نەرویج لە عێراق، ئایدا مارستین و ئانە ماریا بۆرگڤاد، ڕاوێژکارانی باڵای وەزارەتی کاروباری دەرەوەی نەرویج، مایکڵ ڕۆزمار، ئەفسەری باڵا لە وەزارەتی بەرگريی نەرویج و جەنەڕاڵ داگ گارشول، پاشکۆی سەربازی لە بالیۆزخانەی نەرویج لە عێراق.
لە کۆبوونەوەیەکدا، تاووتوێی پێشهات و بارودۆخی ئەمنيی عێراق و ناوچەکەیان کرد، دواتر گفتوگۆیان لەبارەی هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا كرد، بە تایبەت لەڕووی سەربازییەوە، بۆ ئەمەش هەردوولا جەختیان لە زیاتر بەرەوپێشبردن و پێشخستنی پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی نێوانیان كردهوه.