Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەکی کرد

ڕۆژی دووشەممە، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بارەگای فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەکی حاجی ئۆمەرانی کرد و لەلایەن فەریق سیهاد بارزانی فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک و ئەفسەرانی فەرماندەییەوە پێشوازی لێکرا.

لەو سەردانەدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیشکی خستە سەر ڕۆڵی گرنگی پێشمەرگه، لە پاراستنی ئەزموونی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگەی بە ڕەمزی بەرخودان و سیمبوڵی ئازادی کوردستان پێناسە کرد.