Skip to the content

فەرماندەی فیرقەی چواری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد

ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، لیوا روکن زاتیار حەسەن فەرماندەی فیرقەی چواری پیادە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ سێبستیان کلینك فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا، کە ژمارەیەك ئەفسەری بارەگای فیرقە ئامادە بوون، گفتوگۆ لەبارەی پلانەکانی بەرگریکردن لەکاتی ڕوودانی هێرش و ڕووبەڕووبوونەوەکاندا کرا. هەروەها باس لە شێوازەکانی سەنگەرسازی و دروستکردنی سەنگەرەکانی بەرگری لە یەکە سەربازییەکاندا کرا.

دواتر بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بارودۆخی هێزی پێشمەرگە لە ناوچەکەدا، شاندی میوان بە هاوڕێیەتیی فەرماندەی فیرقەی چواری پیادە، سەردانی بەشێك لە سەنگەرەکانی سەر بە فیرقەی چواری پیادەیان کرد.