چاوپێکەوتنی ئەفسەرانی پێشمەرگه بۆ بەشداریکردن لە خولی هەشتا و شەشی کۆلێژی ئەرکان ئەنجام درا
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، لە شاری بەغدا، بە ئامادەبوونی حافز محهمهد عهلی، ئەمین سڕيی سەرۆکایەتيی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بەمەبەستی بەشداریکردن لە خولی هەشتا و شەشی هاوبەش لە کۆلێژی ئەرکانی عێراق، (٢٤) ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە چاوپێکەوتنیان لەلایەن ليژنەیەکی پسپۆڕ لە ئەفسەرانی باڵاوە بۆ کرا، بۆ خوێندن لە کۆلێژی ئەرکان.
شایانی باسە، ئەفسەرانی پێشمەرگە شانبەشانی ئەفسەرانی سوپای عێراق بەشداری لە خولی ٨٦ی هاوبەش لە کۆلێژی ئەرکانی عێراقدا دەکەن، خولەکە ماوەی دوو ساڵ بەردەوام دەبێت، دوای تەواوکردنی خول ئەفسەران دەبنە خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە بواری سەربازیدا.