بەڕێوەبەرایەتیى تەکنەلۆجیاى زانیاریی کۆتایى بە خولى دووى ڕشتەى ئایتی هێنا
بــەپــێــى پـــلانى ســـاڵانە و ڕاسپاردەى بــەڕێوەبەرایەتیى ڕشــتــەکـــان، ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی تشرینى دوومى ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونى بەڕێوەبەر و جێگرى بەڕێوەبەرایەتیى گەیاندن، بەڕێوەبەرى ڕشتەکان و بەڕێوەبەرى مەشقى سەربازى و ژمارەیەک لە ئەفسەران، کۆتایى بە خولى دووى ڕشتەى ئایتی هات؛ کــە بـۆ ژمــارەیــەک لە ئــەفـسـەرانی یـــەکــە جـیـاوازەکــان کـــرابووەوە.
لە خولەکەدا، ٢٥ ئەفسەر بە پلەى ملازمى دوو لە یەکەکانى سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەشداربوون، دواى ١١ هەفتە بەردەوام بوون، خولەکەیان بە سەرکەوتوویى تێپەڕاند؛ کە تیایدا وانەکان بە شێوەى تیۆرى و پراکتیکیی تایبەت بە تەکنەلۆجیا و زانیارى خوێندران، لە کۆتاییشدا بڕوانامەى دەرچوون بەسەر بەشداربووان دابەشکرا.