Skip to the content

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی هاریکاریی ئاسایش کرد

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ دێک پایلویک، بەرپرسی نووسینگەی هاریکاریی ئاسایش لە کونسولخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان و تیمێکی یاوەری کرد.

لەو دیدارەدا، تیشکخرایە سەر دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی چاکسازی و بەردەوامیدان بە کاری فەرماندەییی دەڤەرەکان، لەلایەکی دیکەوە، هەماهەنگیکردنی زیاتری نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان گەنگەشە کرا، هەروەها ئاماژە بە بەردەوامیی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان، بە تایبەتی هاوکارییەکانی تیمی ڕاوێژکارانی سەربازیی ئەمەریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کرا.