سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد
ڕۆژی دووشەممە، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ فیتز گیراڵد فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا، تاووتوێی پێشهات و بارودۆخی هەنوکەیی هێزی پێشمەگە کرا. دواتر گفتوگۆ لەبارەی هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا بەتایبەت، لە ڕووی ڕێکخستنی کارەکانی فەرماندەیی دەڤەرەکان و یەکخستنەوەی هێزەکان کرا. هەروەها بەردەوامیی پاڵپشتی و هاوئاهەنگیی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە بە پێویست زاندرا.
لە کۆتاییی دیدارەکەدا، هەردوولا جەختیان لە زیاتر بەرەوپێشبردن و پێشخستنی پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی نێوانیان کرد.