فەرماندەی فیرقەی چواری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی ئەمریکا کرد
ڕۆژی چوارشەممە، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، لیوا روکن زاتیار حەسەن فەرماندەی فیرقەی چواری پیادە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ بێنسۆن ڕاوێژکاری باڵای هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا، کە ئەفسەرانی بارەگای فیرقە ئامادە بوون، گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەکان و بەرەوپێشچوونەکانی فیرقە کرا؛ هەروەها باس لە پێداویستییەکان و کەموکوڕییەکانی فیرقەی چواری پیادە کرا. دواتر شاندی هێزەکانی هاوپەیمانان بەجیا لەگەڵ بەشەکانی فیرقە کۆبووەوە، تیایدا گفتوگۆیان لەبارەی شێوازی ڕاییکردنی کاروباری بەشەکان کرد.