Skip to the content

لە بارەگای فیرقەی یەکی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە خولێکی فریاگوزاریی سەرەتایی کۆتایی هات

بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتر بە تواناکانی هیزی پێشمەرگە، ڕۆژی چوارشەممە، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، لە بارەگای فیرقەی یەکی پیادە، خولێکی فریاگوزاریی سەرەتایی کۆتایی هات.

خولەکە، لەلایەن پسپۆڕانی بواری تەندروستیی هێزەکانی هاوپەیمانان بەڕێوە دەبرا؛ تیایدا ژمارەیەك پێشمەرگەی بەشەکانی فیرقەی یەکی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بەشداربوون؛ بەشێوەی تیۆری و پراکتیکیی مەشق و ڕاهێنانیان لەبارەی فریاگوزاریی تەندروستی لە مەیدانی جەنگ و ڕووبەڕووبوونەوەکان ئەنجام دا.