Skip to the content

لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کۆتایی بە خولی "پەیوەندیی دامەزراوەیی" هات

ڕۆژانی ٢٥ و ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بە چاودێریی عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی عوسمان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاری، نەوزاد محەمەد، بەڕێوەبەری چاکسازی و ژمارەیەك بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەت، بە هەماهەنگی لەگەڵ نێردراوی سەربازیی وڵاتی فەرەنسا، خولێکی دوو ڕۆژە بە ناوی (پەیوەندیی دامەزراوەیی)، کە بۆ ژمارەیەك ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرابووەوە کۆتایی هات، تێیدا تیشک خرایە سەر بابەتەکانی (ڕاگەیاندن و هۆشیاری، کۆکردنەوەی زانیاری، دروستکردنی هەواڵ، ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان و دۆزینەوەی ڕێگەچارە) و چەند بابەتێکی تر.
شایانی باسە، لە ڕۆژانی ٢٨ و ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، خولێکی دیکەی هاوشێوە لەبارەی ئەم بابەتانە ئەنجام درابوو.

لە مەراسیمی کۆتاییی خولەکەدا، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاری، لە وتەیەکدا سوپاسی تیمی سەربازیی کونسولخانەی فەرەنسا و ڕێکخەرانی کرد بۆ هەماهەنگیکردن و ڕێکخستنی ئەم جۆرە خولانە، کە ڕۆڵیان دەبێت لە پێشخستن و بەرزکردنەوەی توانستی هۆشیاریی هێزی پێشمەرگە و زیاتر ئاشناکردنیان بە بواری ڕاگەیاندن و کۆکردنەوەی زانیاری و دروستکردنی هەواڵ، ڕووبەڕووبونەوەی قەیرانەکان دۆزینەوەی ڕێگەچارە، هەروەها بەڕێوبەری گشتیی بەردەوامبوونی ئەم جۆرە خولانەی بە پێویست زانی و ئومێدی خواست زانیارییەکان سوودبەخش بووبن بۆ بەشداربووان و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ خواستن.

پاشان بەڕێوەبەری چاکسازی سوپاسی ڕاوێژکارانی سەربازیی فەرەنسای کرد بۆ هەماهەنگیکردن و ڕێکخستنی ئەم خولە و بە ناوی وەزارەتی پێشمەرگەوە سوپاس و پێزانینی ئاراستە کردن و هیوای خواست ئەم هەماهەنگی و چالاکییە هاوبەشانەی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان و ڕاوێژکارانی سەربازیی هێزەکانی فەرەنسا لە بوارە جیاوازەکان بەردەوام بن.