ڕاگری کۆلێژی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد
ڕۆژی دووشەممە، ۲٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، عمید روکن فەرەیدون عەودل حەمەڕەش ڕاگری کۆلێژی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ کریس ڕاوێژکاری هێزەکانی هاوپەیمانان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا ڕاگری کۆلێژی ئەرکان کورتەیەکی دەربارەی مێژووی کۆلێژی ئەرکان خستەڕوو، دواتر باس لەو خولانە کرا، کە لە کۆلێژەکەدا کراونەتەوە؛ پاشان هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی پلان و کار و بەرنامەکانی کۆمپانیای TAG کرد، کە ئەم کۆمپانیایە بەردەوامە لە هاوکاری و هەماهەنگیی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لەڕووی سەربازییەوە؛ هەروەها هاوکاری و هەماهەنگییەکانی کۆمپانیاکە لەگەڵ کۆلێژی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەرز نرخێندرا.