Skip to the content

کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە و نووسینگەی هاریکاریی ئاسایش بەڕێوە چوو

ڕۆژی سێشەممه، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکان، لیوا روکن بەختیار محەممەد سدیق ئەمینداری گشتی، جێگرانی سەرۆکی ئەرکان، کۆڵۆنێڵ دێک پایلویک بەرپرسی نووسینگەی هاریکاریی ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت، لە دیوانی وەزارەت کۆبوونەوەی مانگانەی تایبەت لەبارەی تازەگەرییەکانی کەیسەکان و هاوئاهەنگی و هاوکاری و پێداچوونەوە بە کارەکان، لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و نووسینگەی هاریکاریی ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر بەڕێوە چوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، تیشکخرایە سەر پێداچوونەوە بە هاوکارییە لۆجستییەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە. هەروەها جەخت لە گرنگیی بەردەوامیی پڕۆسەی چاکسازی و دواین بەرەوپێشچوونەکان و تازەگەرییەکانی کەیسەکانی نێوان پێشمەرگە و تیمی نووسینگەی هاریکاریی ئاسایش کرا. هاوکات پشتگیریی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان و هەماهەنگییان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بۆ سەرخستنی پلان و بەرنامەکان بە پێویست زانی.

لەکۆتاییی کۆبوونەوەکە، ستافی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، سوپاسی تیمی سەربازیی هاوپەیمانان و ڕاوێژکارانی سەربازیی ولایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکایان لە هەرێمی کوردستان کرد و ئاماژەیان بەڕۆڵی گرنگیی تیمە سەربازییەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا، لە بەردەوامیدان بە پێشخستنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگیی زیاتر لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان کرد.