بەڕێوەبەری جموجۆڵی سەربازیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ژمارەیەك یەکەی سەربازیی بەسەر کردەوە
لە ڕۆژانی ١٩ و ٢٠ و ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لیوا روکن سەلیم سورچی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی جموجۆڵی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە، بە یاوەری ژمارەیەك ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتیی بارەگای فیرقەکانی ٢، ٤، ٦ی پیادە و لیواکانی سەر بەو فیرقانە، بنکەی مەشقی پیادەی کەرکووك، بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی، بنکەی ئەسنادی سلێمانی بەسەر کردەوە.
مەبەست لە سەردانەکەی بەڕێوەبەری جموجۆڵی سەربازی و شاندی یاوەری بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە شێواز و چۆنیەتیی ڕاپەڕاندی ئەرك و کارەکان و بەرەوپێشچوونەکانی ئەو یەکە سەربازییانە؛ هەروەها پیرۆزبایی لە فەرماندەی فیرقەی ٦ی پیادە کرد، بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەك فەرماندەی فیرقە.