سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە جێگری ڕێکخەری پاراستنی ڕێكخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد

ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەدیوانی وەزارەت، پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی خاچی سوور کرد؛ کە پێکهاتبوو لە ویسام خەلیل، جێگری ڕێکخەری پاراستنی ڕێكخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە لقی هەولێر، هاژە بورهان قادر، ئەفسەری مەیدانی پتەوکردنی پەیوەندیی خێزانی لە ڕێكخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی، لوقمان ڕەشید، ڕاوێژکاری پرۆگرامی فاس لە ڕێكخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە لقی هەولێر.
لە دیدارێکدا، کە لیوا روکن محەممەد سەعید بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەت ئامادەبوو، بیروڕا لەسەر چۆنیەتیی کارکردن بە پێی یاداشتی لێکتێگەیشتنی واژۆکراوی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا. هەروەها گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتیی بۆ برەودانی زیاتر بە کارکردن بە یاسا نێودەوڵەتییەکان کرا.
له بهشێكی دیكهی كۆبوونهوەكهدا، ههردوولا بۆچوون و پێشنیازیان لهبارهی چەند تەوەر و پرسێکی تایبەت ئاڵوگۆر کرد و تیایدا سەرۆکی ئەرکان تیشکی خستە سەر پابەندی هێزەکانی پێشمەرگه بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئاماژەی بەوەدا کە پێشمەرگە هەمیشە ڕەچاوی پرۆتۆکۆڵ و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی کردووە، لە گرنگیدان بە پاراستنی مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ لە کاتی پێکدادانە سەربازییەکان.