لە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازيی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە كۆتايى به خولێكى مەشق و ڕاهێنان هات
 
			
		ڕۆژی چوارشەممە، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بە چاودێریی عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و بە هەماهەنگی نێردراوی سەربازیی وڵاتی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، کۆرسێکی دوو ڕۆژە بە ناونیشانی (پەیوەندیی دامەزراوەیی)، بۆ ژمارەیەك ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەت بەڕێوەچوو.
کۆرسەکە بە سەرپەرشتیی نەوزاد محەمەد خدر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی وەزارەت و کۆڵۆنێڵ دەنیز، نێردراوی سەربازی بەڕێوە دەبرا، تێیدا بەشێوەیەکی زانستی و دیسپلینی سەربازی، بابەتەکانی (ئیدارەدان، چارەسەرکردنی قەیرانەکان، بەردەوامبوون لەسەر کاری ڕۆژنامەنووسی) و چەندان بابەتی ديكه پێشکەش کران و بەوردی بۆ بەشداربووان ڕوون کرانەوە.
 
                                    
                                                                    