لە فیرقەی یەکی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کۆتایی بە خولێکی هۆشیاری هات

لە چوارچێوەی پلانی مەشقی ساڵانە، بۆ ئەنجام دانی خولەکانی هۆشیاری، ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە بارەگای فیرقەی یەکی پیادە، کۆتایی بە خولێکی هۆشیاری، لەژێر ناونیشانی (پڕوپاگەندە و جەنگی دەروونی) هات؛ کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی هۆشیاریی نیشتیمانیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتیمانیی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ ژمارەیەك کارمەندی بەشی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی بارەگای فیرقەی یەك و لیواکانی سەر بە فیرقە کرا بووەوە.
لە خولەکەدا، کە بەڕێوەبەر و ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتیی هۆشیاریی نیشتیمانی و بەرپرسی بەشی هۆشیاری لە فیرقەی یەکی پیادە ئامادەبوون، چەند وانەیەك لە بوارەکانی (هۆشیاریی نیشتیمانی، جەنگی دەروونی، میدیای سەربازی و ئاسایشی نەتەوەیی) پێشکەش کرا؛ لە هەر وانەیەکدا زانیاری و شیکردنەوەی پێویست لەسەر بابەتەکە باسکرا و گرنگی و ڕەهەندەکان لەڕووی نیشتیمانی و سەربازی و پیشەییەوە خرایە ڕوو.
لەکۆتاییی خولەکەشدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووانی خولەکە.