Skip to the content

پشکنینی لەناکاو بۆ لیوای یەکی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ئەنجام درا

ڕۆژی سێشەممە، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتیی (المفتشية العامة)ی وەزارەتی پێشمەرگە، پشکنینی لەناکاویان بۆ لیوای یەکی پیادە ئەنجام دا.

پشکنینەکە لەلایەن لیژنەیەك لە بەڕێوەبەرایەتيی پشکنینی گشتيی وەزارەتی پێشمەرگە، بە سەرپەرشتيی عه‌مید سالار ئیسماعیل ئیبراهیم و ئەندامیيەتيی ژمارەیەك ئەفسەری پشکنەر لە چەند بەشێکی جیاواز ئەنجام درا، ئەم پشکنینە لە کاتێکدایە، کە پێشتر لیژنەکە پشکنینی فێرکاری بۆ لیوای يه‌كی پیادە ئەنجام دابوو، تێیدا چەند ڕێکار و ڕێنماییەکیان پێ دابوون.

پشکنینی لەناکاو وەك هەڵسەنگاندنێکە بۆ دیاریکردنی ئاستی جێبەجێکردنی ڕێکار و ڕێنماییەکان و دیاریکردنی کەموکوڕییەکانی سەرجەم بەشەکانی لیوا و فەوجەکان.

شایانی باسە، پرۆسەی پشکنینه‌كانى فێرکاری، بەدواداچوون، تاقیکاری و لەناکاو، بەردەوام دەبن و سەرجەم یەکە و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەگرنەوە.