ئەمین سڕيی سەرۆکایەتيی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە بەرپرسانی کۆمپانیای (تاگ) بەریتانیايى کرد

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، حافز محهمهد عهلی، ئەمین سڕيی سەرۆکایەتيی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پێشوازی لە نوێنەر و بەرپرسی کۆمپانیای (تاگ)ی بەریتانیايى کرد، کە پێکهاتبوون لە فەریق ڕوکنی خانەنشینکراو سهبیح بههلول و تیمی یاوەری.
له كۆبوونهوهكهدا تیشک خرایە سەر بەرنامە و پرۆگرامی خوێندنی کۆلێژە سەربازییەکان و کۆلێژی ئەرکان لە هەرێمی کوردستان بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ ڕاوێژکارانی سەربازيی بەریتانیا، بە تایبەت پاڵپشتيی کۆمپانیای ناوبراو، کە ههماهەنگ دەبێت بۆ دیراسەکردنی پرۆگرامی خوێندن لەو كۆلێژانه.