بەڕێوەبەری چاکسازیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە ڕاوێژکاری سەربازیی کونسوڵخانەی ئەمریکا کرد

ڕۆژی سێشەممە،٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، عمید نەوزاد محەممەد خدر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ مات شلوپنەر ڕاوێژکاری سەربازیی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا، کە جێگری بەڕێوەبەری چاکسازی و ژمارەیەك ئەفسەر ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی سەرجەم پڕۆژەکانی چاکسازی و دوایین بەرەوپێشچوونەکانی پڕۆژەکان کرا. لای خۆیەوە شاندی میوان پاڵپشتی و بەردەوامیی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی خۆی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی، بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم پڕۆژەکانی پرۆسەی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە دووپات کردەوە. دواتر بەڕێوەبەری چاکسازیی سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد؛ پاڵپشتی و هەماهەنگییەکانی هێزەکانی ئەمریکاشی بەرز نرخاند.