خولی دروستکردنی بڕیار بۆ ستافی بارەگای فیرقەی پێنجی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کۆتایی هات

ڕۆژی سێشەممە، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی لیوا بەهزاد بارزانی فەرماندەی فیرقەی پێنجی پیادە و تیمێکی ڕاوێژکارانی هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، خولێکی مەشق و ڕاهێنانی تایبەت بە پڕۆسەی دروستکردنی بڕیار کۆتایی هات، كە بۆ ئەفسەرانی ستافی فیرقەی پێنجی پیادە كرا بووەوە.
خولەکە، بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام بوو، تیایدا ژمارەیەك ئەفسەرى سەر بە فیرقەی پێنجی پیادە بەشداربوون، بەشێوەی تیۆری و پراکتیکیی مەشق و ڕاهێنانیان لەسەر شێوازەکانی دروستکردنی بڕیار لە کاتی ڕوودانی ڕووداو و بارودۆخە جیاوازەکاندا ئەنجام دا. لە کۆتاییی خولەکەشدا بڕوانامەی دەرچوون بەخشرایە بەشداربووان.