سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی پڕچەککردن و تەیارکردن کرد
 
			
		ڕۆژی یەکشەممە، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە ناجح كازم حەميد بەڕێوەبەری گشتیی پڕچەککردن و تەیارکردن و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا، کە لیوا روکن محەممەد سەعید، بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەت ئامادەبوو، تیایدا تیشکخرایە سەر هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی سوپای عێراق، بەتایبەت بابەتی کێشە و گرفتەکانی پاڵپشتیی لۆجستیی هێزەکانی ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگه و چۆنیەتیی ڕێکخستنی ئەو پرسانەی پەیوەندیدارە بە پاڵپشتیی لۆجستیی هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا بۆ هێزە عێراقییەکان و هێزی پێشمەرگە.
 
                                    
                                                                    