Skip to the content

شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنیی عێراق گەیشتە هەولێر

ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، شاندێکی باڵای هاوبەشی سەربازی و ئەمنیی عێراق، بە سەرۆکایەتیی فەریقی یەکەمی روکن عەبدولئەمیر یاڕەڵڵا سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق، فەریقی یەکەمی روکن قەیس محەممەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق و شاندێکی یاوەریان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، گەیشتە هەولێری پایتەخت و لەلایەن فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکان و پارێزگاری هەولێر پێشوازیان لێکرا.

بڕیارە شاندەکە لە ماوەی سەردانەکەیاندا، ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان، لەسەر ڕێکارە ئەمنییەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن.