Skip to the content

فەرماندەی فیرقەی حەوتی پیادە پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی ئەڵمانیا کرد

ڕۆژی سێشەممە،٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، لیوا تارق سلێمان هەڕنی فەرماندەی فیرقەی حەوتی پیادە، پێشوازی لە فەریق سیهاد بارزانی فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەك، کۆڵۆنێڵ مارکۆس مۆلەر فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و عمید روکن سرود سەرۆکی ئەرکانی فیرقەی یەکی پیادە و شاندی یاوەریان کرد.

لە دیدارێکدا پیرۆزباییان لە لیوا تارق سلێمان هەڕنی، بە بۆنەی دامەزران و دەستبەکاربوونی فیرقەی حەوتی پیادە کرد. دواتر گفتوگۆیان لەبارەی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی پێشمەرگە کرد؛ بۆ ئەمەش جەخت لە بەردەوامیی هاوکاری و هەماهەنگییەکان، بۆ زیاتر بەرەوپێشبردن و بەرزکردنەوەی توانای هێزەکانی پێشمەرگە کرایەوە.