Skip to the content

فەرماندەی فیرقەی دووی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لیوا روکن ڕێبوار محێدین فەرماندەی فیرقەی دووی پیادە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ بێنسن ڕاوێژکاری هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا، کە فەرماندەی لیواکانی ١ و ٢٤ و ٢٨ و ٣٠ی پیادەی سەر بە فیرقەی دووی پیادە ئامادە بوون، گفتوگۆ لەسەر دوایین گۆڕانکاری و بەرەوپێشچوونەکانی کاروبارە ئیدارییەکانی فیرقە کرا؛ دواتر باس لە پلان و بەرنامەی مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە کرا.