Skip to the content

فەرماندەی فیرقەی دووی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژی دووشەممە، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لیوا روکن ڕێبوار محێدین فەرماندەی فیرقەی دووی پیادە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ بینسن ڕاوێژکاری هێزەکانی هاوپەیمانان و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا، گفتوگۆ لەبارەی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزی پێشمەرگە کرا. دواتر بۆ زیاتر ئاگادار بوون لەبەرەوپێشچوونی کاروبار و پێداویستییەکانی فیرقەی دووی پیادە، شاندی میوان بەشەکانی فیرقەی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە لەگەڵ ستافی بەشەکان گفتوگۆی کرد و گوێی لە سەرنج و بۆچوونەکان گرت.