له فیرقەی حەوتی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە خولی پهرهپێدانی ئەفسەران كۆتایی هات
لە چوارچێوەی پلانی مەشقی وەزارەتی پێشمەرگە، بە مەبەستی پەرەپێدانى ئەفسەرانی فیرقەکان، ڕۆژی پێنجشەممە،۲۳ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، خولی پەرەپێدانی ئەفسەرانی ڕوكنی فیرقە کۆتایی هات، کە بۆ ئەفسەرانی ستافی فیرقەی حەوتی پیادە کرابووەوە.
خولەکە بۆ ماوەی ١٢ ڕۆژ بەردەوام بوو، ژمارەیەك ئەفسەری ستافی فیرقەی ٧ی پیادە بەشدار بوون، تێیدا بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی، مەشق و ڕاهێنانیان لە بوارە جیاوازەکاندا ئەنجام دا.