لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆك كۆتايى به چەند خولێکی مەشق و ڕاهێنان هات
لە چوارچێوەی پلانی مەشق و ڕاهێنانەکانی بەڕێوەبەرایەتيی مەشقی سەربازيی وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی هاوپەیمانان، بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاترى تواناکانی هێزی پێشمەرگە، ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی شڤان عهبدولقادر، فەرماندەی بنکەی مەشقی پیادەی دهۆك، کۆڵۆنێڵ ستیفانۆ پیزۆتی، فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان، لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆك، خولەکانی (هۆشیاريی دژە عەبووە، قەناس، هاوەن، شەڕی ناوشاخ) کۆتاییان هات، کە لەلایەن تیمی مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی ئیتاڵیا بۆ هێزی پێشمەرگە کرابوونهوه.
خولەکان بۆ ماوەی سێ هەفتە بەردەوام بوون، تێیدا ژمارەیەك پێشمەرگەی یەکە جیاوازەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشدار بوون، بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی لەبارەی بابەتە جیاوازەکان مەشق و ڕاهێنانیان ئەنجام دا، لە کۆتایيی خولەکانیشدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووان.