لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆك کۆتایی بە خولی ژمارە ٣ی فەرماندەی دەستە و خولی ژمارە ۳ی ئەفسەرانی پۆل هات

لە چوارچێوەی پلانی مەشق و ڕاهێنانەکانی بەڕێوەبەرایەتیی مەشقی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە، بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتر بە تواناکانی هێزی پێشمەرگە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆك، کۆتایی بە خولی ژمارە ٣ی فەرماندەی دەستە و خولی ژمارە ۳ی ئەفسەرانی پۆل هات.
ئەم خولانە، بۆ ماوەی شەش هەفتە بەردەوام بوون، تیایدا ژمارەیەك پێشمەرگەی یەکە جیاوازەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداربوون، بە شێوەی تیۆری و پڕاکتیکیی لەبارەی بابەتە جیاوازەکان مەشق و ڕاهێنانیان ئەنجام دا. لە کۆتاییی خولەکەشدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووانی خولەکان.