Skip to the content

لە بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی کۆتایی بە چەند خولێکی جۆراوجۆر هات

لە چوارچێوەی پلانی مەشق و ڕاهێنانەکانی بەڕێوەبەرایەتیی مەشقی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی ئیتاڵیا، بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتر بە تواناکانی هێزی پێشمەرگە، ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی عقید شاهین ئەحمەد فەرماندەی بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی، کۆڵۆنێڵ ستیڤانۆ بیزۆتی فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان، لە بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی، بە سەرپەرشتیی تیمی مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی ئیتاڵیا، خولەکانی (پلانی تەکتیکی، شەڕی ناوشار، هاوەن، دژەمین) کۆتاییان هات.

خولەکان، بۆ ماوەی سێ هەفتە بەردەوام بوون، تیایدا ژمارەیەك پێشمەرگەی یەکە جیاوازەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداربوون و بە شێوەی تیۆری و پڕاکتیکی لە بارەی بابەتە جیاوازەکان مەشق و ڕاهێنانیان ئەنجام دا. لە کۆتاییی خولەکەشدا، بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووانی خولەکان.

شایانی باسە لە بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی بە ئامادەبوونی جێگر و ئەفسەرانی بنکەی مەشقی پیادە و تیمی مەشق و ڕاهێنانەکانی هێزەکانی ئیتاڵیا، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و مانەوە، لە نێوان فەرماندەی بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی و فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان واژۆ کرا.