Skip to the content

لە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بەڕێوە چوو

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی عمید نەوزاد محەممەد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە، عمید نیزام عەلی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی مەشقی سەربازیی وەزارەت، جێگران و ئەفسەرانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتییەکە و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی هەماهەنگی و پەیوەندییەکان و تیمی ڕاوێژکارانی هێزی هاوپەیمانان، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بەڕێوە چوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی کردنەوەی خولەکانی فێربوونی زمانەکان کرا. هەروەها باس لە دیاریکردنی کاندید کرا بۆ ئەو خولانەی کە لە دەرەوەی وڵات بەڕێوە دەچن، بۆ ئەمەش پڕۆسەی ڕاهێنان و دیاریکردنی کاندید لە بەڕێوەبەرایەتیی مەشقی سەربازیی تاووتوێ کرا.

پاشان، گفتوگۆ لەبارەی ئەرک و کارەکانی سەنتەری زمان لە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی وەزارەت و کردنەوەی خولەکان و پڕۆسەی فێرکردنی زمان لەو سەنتەرە کرا؛ لەمبارەیەوە ڕێنمایی پێویست خرایەڕوو، ئەمەش بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی ئیش و کارەکانی سەنتەری زمان و پێگەیاندنی ئەفسەر و پێشمەرگەکان لەڕووی زمانەوانییەوە، کە بۆ دیاریکردنی پاڵێوراو بۆ خولەکانی دەرەوەی وڵات پێویستە.