لە فیرقەی دووی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە كۆتايى به خولێکی فریاگوزاريی سەرەتایی هات
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە بارەگای فیرقەی دووی پیادە، خولێکی فریاگوزاريی سەرەتایی کۆتایی هات، کە یەکەی تەندروستيی مەیدانيی فیرقەی دووی پیادە، بۆ بەشێک لە کارمەندانی یەکەکانی بارەگای فیرقە کردبوویەوە.
خولەکە ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام بوو، ژمارەیەك پێشمەرگەی یەکەکانی سەر بە بارەگای فیرقەی دووی پیادە بەشدار بوون، تێیدا بەشداربووان بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی مەشق و ڕاهێنانیان ئەنجام دا، لە کۆتایی خولەکەشدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووان.