Skip to the content

لە فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی یەك کۆتایی بە خولێکی مەشق و ڕاهێنان هات

ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە فێرگەی مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی پشتیوانیی یەك، خولێکی مەشق و ڕاهێنان لەبارەی فێرکاریی چاککردنەوەی چەك کۆتایی هات؛ کە بۆ ژمارەیەك پێشمەرگەی یەکەکانی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی یەك کرا بووەوە.

خولەکە بۆ ماوەی سێ هەفتە بەردەوام بوو، ژمارەیەك پێشمەرگەی یەکەکانی سەر بە فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی یەك بەشداربوون، تیایدا بەشێوەی تیۆری و پراکتیکیی مەشق و ڕاهێنانیان ئەنجام دا.