لە لیوای بیست و دووی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە زنجیرەیەك سیمینار پێشکەش کران

ڕۆژی سێشەممە، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، لە یەکەکانی لیوای بیست و دووی سەر بە فیرقەی چواری پیادە، لەلایەن بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانیی لیوا، زنجیرەیەك سیمیناری هۆشیاریی بۆ ئەفسەران و پێشمەرگەکانی لیوای بیست و دووی پیادە بەڕێوە چوو.
لە سیمینارەکاندا، بابەتی مۆڕاڵ و بەرزکردنەوەی توانا و خۆڕاگریی پێشمەرگە، لە بەرامبەر بەربەست و ئاستەنگەکان بۆ بەشداربووان ڕوون کرایەوە.
هەر لە سیمینارەکاندا، خاڵە بەهێزەکانی زاڵبوون بەسەر بەربەستەکان و ئاستەنگەکان، بە پشت بەستن بە خۆشەویستی و دڵسۆزبوون بۆ پیشەی پێشمەرگایەتی و خۆشەویستی خاك و نیشتیمان و گیانی هاوکاری لە ناو یەکەکاندا باسی لێوە کرا.