Skip to the content

لە لیوای بیست و یەکی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سیمینارێکی هۆشیاری بەڕێوە چوو

بە مەبەستی زیاتر هۆشیارکردنەوەی ئەفسەر و پێشمەرگەکان، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەشی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی لیوای بیست و یەکی پیادەی سەر بە فیرقەی یەکی پیادە، سیمینارێکی هۆشیاری بۆ فەرماندەی لیوا ڕێکخست.

لە سیمینارەکەدا، کە ژمارەیەك ئەفسەر و پێشمەرگەی بارەگای لیوا ئامادەبوون، فەرماندەی لیوای بیست و یەکی پیادە چەند تەوەرێکی خستەڕوو، کە تیایدا مەترسییەکانی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری خستەڕوو و بەرگریکردن لە بڵاوبوونەوە و بەرەنگاربوونەوەی بازرگانان و بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەری بە پێویست زانی.

دواتر شێوازەکانی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و مەترسییەکانی خراپ بەکارهێنانی ئەو تۆڕانەی شیکردەوە، بۆ ئەمەش بڵاونەکردنەوەی وێنەی بارەگا و سەنگەرەکانی یەکە سەربازییەکانی بەگرنگ زانی. لەتەوەرێکی تردا باسی لە مۆڕاڵ و هەستی نیشتیمانی و خۆشەویستیی خاك و وڵات کرد.