Skip to the content

لە پارێزگای دهۆك هەڵمەتێکی خوێن بەخشین لە لایەن پێشمەرگە ئەنجام درا

وەك ئەرکێکی مرۆڤ دۆستی و هەستکردن بە بەرپرسیاریەتیی بەرامبەر نەخۆشانی تالاسیما، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لیوای ٤٥ی فیرقەی ٩ی پیادە، لە نەخۆشخانەی ئازادی لە پارێزگای دهۆك هەڵمەتێکی خوێن بەخشینیان ئەنجام دا.

هەڵمەتەکە لەلایەن ڕێکخراوی (دلژین بۆ خوێن بەخشین) ڕێکخرا بوو، تیایدا ژمارەیەك ئەفسەر و پێشمەرگەی لیوای ٤٥ی فیرقەی ٩ی پیادە بەشداربوون؛ ئەمەش وەك ئەرکێکی مرۆڤ دۆستی بەرامبەر نەخۆشانی تالاسیمیا، کە پێویستییەکی ڕۆژانەیان بە خوێن هەیە. لەپاڵ ئەرکیان کە پاراستنی خاك و نیشتیمان و هاووڵاتییانە، ئەفسەر و پێشمەرگەکان بەشدارییان لەم هەڵمەتەدا کرد.