Skip to the content

پشکنینی بەدواداچوون بۆ فیرقەی چواری پیادە و بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوك ئەنجام درا

ڕۆژی دووشەممە، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتیی (المفتشية العامة)ی وەزارەتی پێشمەرگە، پشکنینی بەدواداچوونی کاروبارەکانی بۆ فیرقەی چواری پیادە و بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوك ئەنجام دا.

پشکنینەکە لەلایەن لیژنەیەکەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، بە سەرپەرشتیی پشکنەران عمید سالار ئیسماعیل، عمید ئیبراهیم یوسف و ژمارەیەك ئەفسەری پشکنەر، لە چەند بەشێکی جیاواز ئەنجام درا. ئەم پشکنینە لە کاتێکدایە پێشتر لیژنەکە پشکنینی فێرکاریی بۆ فیرقەی چواری پیادە و بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوك ئەنجام دابوو، تیایدا چەند ڕێکار و ڕێنماییەکیان پێدا بوون. ئەم پشکنینەش وەك بەدواداچوونێکە بۆ شێوازی بەڕێوەبردنی کاروبارەکان و دیاریکردنی ئاستی جێبەجێ کردنی ڕێکار و ڕێنماییەکان، لە سەرجەم بەشەکانی فیرقەی چواری پیادە و بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوك.

پڕۆسەی پشکنینی فێرکاری و پشکنینی بەدواداچوون و پشکنینی تاقیکاری و لەناکاو، بەردەوام دەبێت و سەرجەم یەکە و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، دەگرێتەوە.