پشکنینی فێرکاریی بۆ لیوای بیست و نۆی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ئەنجام درا
ڕۆژانی ٢٠ و ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتیی (المفتشية العامة)ی وەزارەتی پێشمەرگە، پشکنینی فێرکاریی بۆ لیوای بیست و نۆی پیادەی سەر بە فیرقەی سێی پیادە ئەنجام دا.
پشکنینەکە لەلایەن لیژنەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، بە سەرپەرشتیی لیوا د. عەبدولعەزیز حەمید ناسراو بە (حەسەن عەسکەری) بەڕێوەبەڕی پشکنینی گشتی، ئەندامیەتی عمید روکن فەرهاد ڕەسوڵ جێگری پشکنینی گشتی و ژمارەیەك ئەفسەری پشکنەر، لە چەند بەشێکی جیاواز ئەنجام درا؛ تیایدا چەند ڕێکار و ڕێنماییەکیان لەبارەی ڕاییکردنی کاروبارە کارگێڕییەکان بە سەرجەم بەشەکانی لیوای ٢٩ی پیادە دا؛ ئەمەش بە مەبەستی باشترکردنی شێوازی ڕاییکردنی کاروبارەکانی لیوا.
پڕۆسەی پشکنینی فێرکاری و پشکنینی بە دواداچوون و پشکنینی تاقیکاری و لەناکاو، بەردەوام دەبێت و سەرجەم یەکە و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەگرێتەوە.