پلە بەرزکردنەوە بۆ 8721 پێشمەرگە و پلەدارانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کرا

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری کاروباری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە (٨٧٢١) پێشمەرگە و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە دەکات، بە بۆنەی پلە بەرزکردنەوەیان، کە لەخشتەی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٢٥ پلەکانیان بەرز کرایەوە.
بەم بۆنەیەوە، وەزیری پێشمەرگە ڕایدەگەینێت کە دابینکردنی مافەکانی پێشمەرگە و باشتکردنی ژیان و گوزەرانیان، ئەولەوییەتی کاری حکومەت و وەزارەتی پێشمەرگە و پڕۆسەی چاکسازییە. هەموو هەوڵەکانیشمان لەم پێناوەدا بەردەوامە، کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان شایستەبوونی پلەکانیان لە وادەی یاسایی و کارگێڕیی خۆیدا بەرزبکرێتەوە.
وەزیری پێشمەرگە، داواش دەکات لە بەرامبەر بەرزکردنەوەی شایستەی پلەکانیان، وەک هەمیشە لە ئەرکی پاراستنی خاک و سنوور و خەڵکی کوردستان و جێبەجێکردنی دیسپلینی سەربازییانەی سەردەمی بەردەوامبن.