Skip to the content

ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆکی بەسەرکردەوە

بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کاروبارەکانی بنکەی مەشقی پیادەی دهۆك، ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لیوا بەشدار ئیسماعیل ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، عمید ئەحمەد سادق بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ڕشتەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، عمید روکن هێمن حەسەن جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی مەشقی سەربازیی وەزارەت، جێگری بەڕێوەبەری ئیشغال و نیشتەجێکردن، بنکەی مەشقی پیادەی دهۆکیان بەسەرکردەوە و لەلایەن فەرماندە و ئەفسەرانی بنکە پێشوازییان لێکرا.

لە کۆبوونەوەیەکدا؛ گفتوگۆ لە بارەی دوایین بەرەوپێشچوونەکانی پڕۆژەی فراوانکردنی بنکەی مەشقی پیادەی دهۆك کرا. دواتر ڕاوێژکاری باڵای وەزارەت و شاندی یاوەری، خولی پێگەیاندنی مامۆستایانی مەشقیان بەسەرکردەوە، کە ئێستا لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆك بەڕێوەدەچێت و لەلایەن تیمی مەشقی هێزەکانی هاوپەیمانان سەرپەرشتی دەکرێت، تیایدا ژمارەیەك پێشمەرگەی یەکە جیاوازەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشدارن و مەشق و ڕاهێنان ئەنجام دەدەن.