جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد

ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، لیوا روکن هۆشمەند حیدەر ڕەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ سێبستیان کلینک فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەهەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لەو دیدارەدا، بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی سەربازی و ڕاوێژکاریی سوپای ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، پرۆسەی چاكسازی له وەزارهتی پێشمهرگه و هاوكارییهكانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمهرگه، تەوەری سەرەکیی گفتوگۆكانی ناو كۆبوونهوهكه بوون.
لەکۆتاییی دیدارەکەدا، دووپات لەبەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان کرایەوە. جێگری سەرۆکی ئەرکان ئامادەییی وەزارەتی لە هاوکاری و هەماهەنگیکردنی زیاتر لەگەڵ هاوپەیمانان و بە تایبەت ڕاوێژکارانی وڵاتی ئەڵمانیا نیشاندا؛ بە ئامانجی پێشخستنی تواناکان لە وەزارەتی پێشمەرگە.