Skip to the content

جێگری میرەی گشتیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە بەرپرسی نوسینگەی هاریکاری ئاسایش کرد

ڕۆژی سێشەممە، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، عمید فەرمان زراری، جێگری بەڕێوەبەرایەتیی میرەی گشتیی سەربازیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ دێك پایلویك، بەرپرسی نوسینگەی هاریکاری ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەبارەی ئاستی لۆجستیی هێزەکانی پێشمەرگە کرد و هەردوولا جەختیان لە بەرەوپێشبردن و بەرزکردنەوەی زیاتری ئاستی لۆجستی هێزەکانی پێشمەرگە کردەوە. دواتر شاندی میوان بە یاوەری جێگری میرەی گشتیی سەربازی، فەرماندەیی (هـ.آ.ك) یان بەسەر کردەوە; ئەمەش بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە شێوازی بەڕێوەچوونی کارەکانی وەرشە، کە تیایدا کۆمپانیای ئەمینتۆمی ئەمریکی، سەرپەرشتیی کاری چاککردنەوەی ئالیاتی سەربازی دەکات.

پاشان لە بەرامبەر ماندووبوون و پێشکەشکردنی خزمەت بە هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکە، ڕێزلێنانی بەڕێوەبەرایەتیی میرەی گشتیی سەربازی، پێشکەش بە کاپتن کایڵ ماگارت کرا، کە ماوەیەکە ماندوونەناسانە لە فەرماندەیی (هـ.آ.ك) خزمەت بە هێزەکانی پێشمەرگە دەکات.