خولی دروستکردنی بڕیار بۆ ستافی بارەگای فیرقەی پێنجی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کۆتایی هات

ڕۆژی پێنجشەممە، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی لیوا بەهزاد بارزانی فەرماندەی فیرقەی پێنجی پیادە، خولی مەشق و ڕاهێنانی دروستکردنی بڕیار (CPX)، كە بۆ ئەفسەرانی ستافی بارەگای فرقەی پێنجی پیادە كرا بووەوە، کۆتایی هات.
خولەکە ماوەی يەك هەفتە بەردەوام بوو، تیایدا ژمارەیەك ئەفسەرى بارەگای فیرقەی پێنجی پیادە بەشداربوون، بەشێوەی تیۆری و پراکتیکیی مەشق و ڕاهێنانیان لەسەر شێوازەکانی دروستکردنی بڕیاری دروست لە کاتی ڕوودانی ڕووداو و بارودۆخە جیاوازەکاندا ئەنجام دا.
ئەم خولە، لە ژێر چاودێریی هێزەکانی هاوپەيمانان و بە بەشداریی بەڕێوەبەرايەتیى مەشق و بەڕێوەبەرایەتیی جموجۆڵی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە و بە سەرپەرشتیی کۆلێژی ئەرکان بەڕێوە چوو.