سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد

ڕۆژی سێشەممە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ سێبستیان کلینک، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و تیمێکی یاوەری کرد.
لەو دیدارەدا کە بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەری مەشق ئامادەی بوون، تیشک خرایە سەر بەرنامە و پلانی مەشق و کارکردن بۆ چۆنییەتیی پێگەیاندنی مامۆستا و ڕاهێنەری بواری مەشق و ڕاهێنان لەناو بنکەکانی مەشق، کە لە ئاییندەدا پشت بە خۆیان ببەستن و بتوانن ڕۆڵی یەکلاکەرەوە بۆ مەشقپێکردن و ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگە.
سەرۆکی ئەرکان جەختی لە گرنگیدانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان هێزی پێشمەرگە و تیمی اوێژکارانی سوپای ئەڵمانیا کردەوە، لە بەرانبەر بەهێزکردنی توانای سەربازیی هێزی پێشمەرگە و دڵنیایی دا هەوڵەکانی وەزارەت لە بواری مەشق و ڕاهێنان و چاکسازی، هەنگاوی باشیان بڕیوە و بەردەوامبوونی وەزارەتیش زامنی سەرکەوتنی بەرنامەی مەشق و ڕاهێنان و پرۆسەی چاکسازی دووپات دەکاتەوە.