Skip to the content

فەرماندەی فیرقەی سێی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد

ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، لیوا هاشم سیتەیی فەرماندەی فیرقەی سێی پیادە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ سێبستیان کلینك فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا، دوایین بەرەوپێشچوونەکانی فیرقەی سێی پیادە تاووتوێ کرا. دواتر گفتوگۆ لەبارەی هاوکاری و هەماهەنگیی هێزەکانی ئەڵمانیا بۆ هێزی پێشمەرگە کرا، بەتایبەت لەڕووی مەشق و ڕاهێنان و لۆجستییەوە؛ هەردوولا جەختیان لە بەردەوامیی هاوکاری و هەماهەنگییەکان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کردەوە.

پاشان بۆ زیاتر ئاگاداربوون لە بارودۆخ و پێداویستییە سەربازییەکانی پێشمەرگە، سەردانی بەشێك لە سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەیان لە سنووری فیرقەی سێی پیادە کرد.