فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی یەك پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد

ڕۆژی پێنجشەممە، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، فەریق سیهاد بارزانی، فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی یەك، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ سێبستیان کلینك فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا، گفتوگۆیان لەبارەی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هێزەکانی ئەڵمانیا بۆ هێزی پێشمەرگە بە تایبەت لە ڕووی لۆجستییەوە کرد. هەردوولا جەختیان لە بەردەوامیی هاوکاری و هەماهەنگییەکان، بە مەبەستی زیاتر بەرەوپێشبردنی تواناکانی هێزی پێشمەرگە کردەوە.